سەرکردەیەک لە رەوتى حیکمە نهێنییەک ئاشکرادەکات

هەواڵ / عێراق :: 03/07/2019‌ :: 315‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

دوێنێ (سێشەممە 2ى تەمموزى 2019 ) فادى شممەرى سەرکردە لە رەوتى حیکمە ئەو لەیەکگەیشتنانەى ئاشکراکرد، کە نەیهێشتووە لە دواساتەکاندا میحوەرى نیشتمانى بێتە پاڵ هاوپەیمانى ئیسڵاحەوە.


فادى شممەرى، لە چاوپێکەوتننێکى تەلەفزیۆنیدا وتى: "کاتێک هاوپەیمانێتییەکان پێکهێندران، میحوەرى نیشتمانى ویستى بێتەپاڵ هاوپەیمانى ئیسڵاحەوە ئەوانیش دوو مەرجیان بۆ دانان، یەکەمیان؛ نابێت پڕۆژەى عەرەبى بە سەرۆکایەتى خەمیس خەنجەر جێبەجێ بکرێت و دووەمیش؛ نابێت هەموو پێکهاتە سیاسییەکانى سەر بە حیزبێکى دیاریکراو بێنە ناو هاوپەیمانێتییەکەوە".

وتیشی: "بەڵکو پێویستبوو لەو پێکهاتانە چەند هاوپەیمانییەکى نیشتمانى بەهێز دروست بکرێت، ئەمەش وایکرد کە میحوەرى نیشتمانى بچێتە پاڵ هاوپەیمانى بینا و پاشان لەلایەن هەردوو هاوپەیمانێتییەکەوە عادل عەبدولمەهدى وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵبژێردرا".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure