سه‌رۆكى نوێى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا هه‌ڵبژێردرا

هەواڵ / جیهان :: 03/07/2019‌ :: 105‌ جار بینراوە
دیڤید ساسولى

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئەمڕۆ (چوارشەممە 3ی تەمموزی 2019) دیڤید ساسولى، ئیتاڵى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئه‌وروپاى برده‌وه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى ئه‌نتۆنیۆ تاجانى، پاش ئه‌وه‌ى له‌ خولى دووه‌مدا 345 ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا.


ساسولى، له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان پاش راگه‌یاندنى ئه‌نجامى ده‌نگدانه‌كه‌ رایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌سه‌رمان به‌هێزبین بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى رێگرییه‌كان.

وتیشى: "پێویستمان به‌ باشكردنى بوارى كۆچ هه‌یه‌، كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ تاوتوێى هه‌مواركردنى رێككه‌وتنى دبلن بكرێت، زۆرینه‌ پشتیوانى ئه‌و پێشنیاره‌ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش ئه‌ركه‌ له‌سه‌رمان".

لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌نتۆنیۆ تاجانى، سه‌رۆك په‌رله‌مانى ئه‌وروپاى ماوه‌ كۆتایى هاتوو ئاشكرایكرد: ساسولى ته‌مه‌ن 63 ساڵ و رۆژنامه‌نوسى پێشوو له‌ خولى دووه‌مى ده‌نگداندا 345 ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه‌ ئه‌مه‌ش زۆرینه‌ى ره‌هاى ئه‌و ده‌نگدانه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مانتارانى ئه‌وروپى له‌ ستراسبۆرگ به‌شدارییان تیاكردووه‌.

سه‌رۆكایه‌تى ساسولى دوو ساڵ و نیو به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئا: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure