هەولێر لەقەیرانی ئاودا

هەواڵ / چاوی تۆ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 102‌ جار بینراوە

پەری مامەسێنی

 چارەسەرنەکردنی کێشەی بێ ئاوی دۆسێیەکی بێ پلانە و حکومەتی ھەرێم ساڵانێکە ناتوانێت کۆتایی پێ بێنێت کە پێداویستیەکی گرنگی ڕۆژانەی خەڵکە. 


ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی ناوشار و ناحیەکانی دەوربەری هەولێر تووشی قەیرانی بێ ئاویی دەبن بۆ ماوەیەکی درێژ. هەرچەندە ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی ڕابوردوو ڕێژەی بارانبارین زیاتر بووە، دەتوانین بڵێین بەڕێژەی سێ هێندەی ساڵی ڕابه‌ردوو بوو.

 ئەمساڵیش تەنها لە سنوری پارێزگای هەولێر، ڕێژەی بارانبارین لە سەرەتای زستان تاکو مانگی سێی ئەمساڵ، کۆی بارانبارین بە ملم ٧٤٧.٤ بووە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابوردوو کە ڕێژەکەی ٢٨٢.٦ بوو. واتا جیاوازیی بارانبارینی ئەمساڵ لەگەڵ پارساڵ بە ملم ٤٦٤.٨ زیاتربووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەنداوی پێویست ڕێژەیەکی زۆری باران و ئاوی ژێرزەوی بەفیڕۆ چووە. 

 بە نموونە، ئەمساڵ ئاوی بەنداوکان 30% ڕێژەکەی زیادی کردووە. دووباره‌ ئەم کێشەیەش بۆ کەمتەرخەمیی حکومەت دەگەڕێتەوە، کە ناتوانێ بەنداوی پێویست دروست بکات، تا لە زستان ڕێژەیەکی زۆر ئاو  گلبداتەوە، تا هەموو ساڵێک هەمان کێشە و قەیرانی بێ ئاویی سەرهەڵنەداتەوە و هاووڵاتیانى شار بێ ئاو نەبن. بۆیە گرنگە و دەبێت ئەو دۆسێیە ئامانجی ستراتیجی لە پێشینەی ئیدارەی پارێزگا بە تایبەت و حکومەتی ھەرێم بێت بۆ بنیاتنانی چارەسەری یەکجاری کێشەی بێ ئاویی لە ناو ھەولێر و ھەرێمی کوردستان بەگشتی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure