ئێران دەستپێکردنی (سککیا)ی لەگەڵ سوریا ڕاگەیاند و داوا لە عێراق دەکات زەوی تەرخان بکات

هەواڵ / جیهان :: 04/07/2019‌ :: 150‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەعید رەسوڵی بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسنینە لە ئێران و دڵنیاییدا کە پاش سێ مانگ لە رێگەی عێراقەوە بەندەری خومەینی بە بەندەری ئەزقیەی سوریەوە دەبەستێتەوە، لە هەمانکاتدا وەزارەتی ڕێگاوبانی ئێران داوای لە عێراق کرد بە زووترین کات زەوی پێویست بۆ ئەم کارە تەرخان بکات.

 
بەپێی ماڵپەری رووسیا ئەلیەوم، سەعید ڕەسولی لە تاران لەگەڵ بەڕێوبەری دوو کۆمپانیای سوری و عێراقی هێڵی ئاسنین کۆبووەوە و باسیان لە پڕۆسەی بەستنی هەردوو شاری شەلەمچەی ئێرانی و بەسڕەی عێراقییانکرد لە رێگەی هێڵێکی ئاسنی 32 کیلۆمەتری، ئاماژەشی بە گرنگی ئەم پرۆسەیەدا بۆ بەستنەوەی بەندەری شەلەمچە بە بەندەری خومەینی و بەندەری بەسڕە بە بەندەری ئەزقیە.


لەلای خۆیەوە نەجیب فارس بەڕێوبەری کۆمپانیای هێڵی ئاسنی سوریا باسی لە گرنگی پەیڕەویکردنی ئەم پڕۆژەیەکرد تاوەکو گواستنەوەی نێودەوڵەتی ئاسانتر بێت، بەڵام داواشی لە عێراقکرد پێش ئەوەی پرۆژەکە جێبەجێ بکەن پرس بە بەغدا بکەن.


لە هەمان چوارچێوەدا خەیروڵا خادمی وەزیری رێگەوبانی ئێران داوای لە عێراقکرد بە زووترین کات زەوی بۆ تێپەڕبوونی هێڵە ئاسنیەکان تەرخان بکات.

وتیشی: "ڕێککەوتنامەی بەستەنەوەی هەردوو شاری شەلەمچە و بەسڕە لەکاتی سەردانەکەی حەسەن رووحانی سەرۆکی ئێران لە مانگی ئازاری 2019 واژۆکراوە".

وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure