بانكێك قه‌رز دەداتە فه‌رمانبه‌ران بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل

هەواڵ / عێراق :: 03/07/2019‌ :: 20534‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

بانكی رافیده‌ین له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ماوه‌ی پێدانی قه‌رزی به‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان دیاریكردووه‌ كه‌ ده‌توانن ئۆتۆمبێلی پێبكڕن.

بانكی رافیده‌ین رایده‌گه‌یه‌نێت: بڕه‌ پاره‌یه‌ك ده‌ده‌نه‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی پێبكڕن و ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.

بانكی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: كه‌ پێدانی قه‌رزه‌كه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینكراوانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ مووچه‌كه‌یان له‌ بانكه‌كه‌یان كردووه‌ به‌ كارتی ئه‌لیكترۆنی.

بانكی رافیده‌ین دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر رایگه‌یاند: قه‌رز ده‌ده‌نه‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان به‌ بێ كه‌فیل، به‌ڵام ته‌نیا ئه‌بێت مووچه‌كه‌ی لای ئه‌وان كاربێته‌ كارتی ئه‌لیكترۆنی.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure