سۆشیاڵ میدیا دەردە یان دەرمان؟

هەواڵ / چاوی تۆ :: 03/07/2019‌ :: 141‌ جار بینراوە

جوانڕۆ مستەفا 

لەم سەردەمی جیهانی تەکنەلۆجیادا کە هەموو کۆمەڵگه‌کانی گرتووه‌تەوە و وڵاتی ئێمەش بێبەش نییە لەو پێشکەوتنە، بەڵام دەتوانم بڵێم بۆ وڵاتی ئێمە بوو بە دەرد  نەوەک دەرمان. هەرکەسەو دێت بە ئارەزووی خۆی دەکەوێتە ناوزڕاندی خەڵکی و هیرشکردنە سەری، جاری وا هەیە بەبێ ئەوەی کەسەکە شتێکی کردبێت دەکەونە تۆمەت و بوختان دروستکردن بۆی. بەداخەوە لە کۆمەڵگه‌ی ئێمەدا سۆشیاڵ میدیا ئەوەندەی بۆ ناوزڕاندن و لەکەدارکردنی یەکتری بەکاریدەهێنین ئەوەندە بۆ کاری باشە بەکاریناهێنن.

رۆژانە دەبیستین و دەبینین چۆن هیرش دەکرێتە سەر کەساییەتیە دیارەکانی ناو کۆمەلگە، هەر جارەو بەجۆرێ دەکەونە بەر هێرشیی ئەو کەسانە، جا هەندێک جار دەبێتە هۆی کێشە و موشکیلە بۆ ئەو خێزانانە و هەندێک جارى وا هەیە کەسانێک گاڵتە بە ئایین و خاک و نیشتیمانیش دەکەن! بەداخەوە کەسانێک بۆ ئەوەی بناسرێن و دەرکەون سەیر دەکەیت  بە ڕاست و چەپ دەکەوێتە جنیودان بەم لایەن و بەو لایەن تا دەگاتە ئەو مەبەستەی خۆی هەیەتی، بەڵام بیر لەوە ناکاتەوە ئەم کارەی دەیکات هەڵەیە، راستە  لەوانەیە تا ماوەیەک بۆی بچێتە سەر بەڵام رۆژگار رەحم بە کەس ناکات.

دەبێت چارەسەر بۆ ئەو کەسانە بکرێ چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێ ئەوا کۆمەڵگه‌ تووشی دەردێک دەبێت ئەوکات ناتوانرێ چارەسەر بکرێ، دەبێت پێش ئەوەی  تەشەنە بکات رێیان لێبگیرێ چونکە ئەوکات تاکەکانی ئەم وڵاتە کەسانێکی خۆشباوەڕ و ئەڵقەلەگوێ دەردەچن، ئەوەی دەیبینن ئەوە دەڵێن، ئیدى نازانن کە نابێت هەرچی وتی و هەرچی بینی بڕوای پێ نه‌کەن.

ئێستا وای لێهاتووە ئەگەر کەسێک قسەیەکی جوان یان ئاموژگارییەکمان بکات سەیر دەکەیت ئەوا بینەرێکی زۆر کەم سەیری دەکات کە بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن بەڵام کاتێ کەسێکی نەشارەزا لە هیچ و جنێوفرۆش، قسە بەم لایەن و بەو کەسایەتی بڵێ سەیر دەکەیت دوو هەزار و سێ هەزار خەڵک بەدیارییەوە دادەنیشێ. کارەسات لەمەدایە کە تاکی ئەمڕۆ وەها بەکەم سەیری که‌لتور و کەسانی هاوزمانی خۆی دەکات وا دەزانێ ئەگەر لاسایی نەتەوەکانی تر بکاتەوە پێشدەکەوێت! نا بەپێچەوانەوە با لە زانست و زانیاری و کاری چاکە چاویان لێبکات نەوەک لە کاری خراپە. دەبێت گوێ لە کەسانێک بگیردرێ کە شایەن بن و دڵسۆز بن بۆ کۆمەلگه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure