گه‌رمیان: 16 هاووڵاتی به‌ رووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 03/07/2019‌ :: 379‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان ئاشكراى ده‌كات له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابوردووى ئه‌مساڵى 2019دا له‌ سنوورى گه‌رمیان به‌هۆى رووداوى هاتووچۆوه‌ 16 هاووڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 149ی دیكه‌ برینداربوون، به‌راورد به‌ ساڵى رابوردووش ڕێژه‌ى قوربانیان زیادیكردووه‌. 


كارزان مه‌جید به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند؛  تەنیا لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا له‌ سنوورى گه‌رمیان 126 رووداوی هاتووچۆ روویانداوەو بەهۆیانه‌وه‌  16 كەس گیانیان لەدەستداوەو 149 هاووڵاتیش برینداربوون.

وتیشى: "له‌ سنوورى گه‌رمیان بەراورد بە شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵی رابوردووى 2018 رووداوه‌كانى هاتووچۆ و ڕێژه‌ى مردنیش به‌هۆى ئه‌و رووداوانه‌وه‌ ڕوویان له‌ زیادبوون كردووه‌. 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه‌ سێ هه‌زار و 104 مۆڵه‌تى ئۆتۆمبێل و 135 مۆڵه‌تی ماتۆرسكیل دراوه‌ته‌ هاووڵاتیان و له‌ ئێستادا یه‌كێك له‌ كێشه‌كانى هاتووچۆ له‌ سنووره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ زۆربه‌ى ماتۆرسكیله‌كان مۆڵه‌تیان نییه‌.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure