تەرمی گەنجێک لەناو بیرێکی ئاودا دۆزرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 02/07/2019‌ :: 1480‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محەمەد مستەفا

تەرمی گەنجێک لەناو بیرێکی ئاودا لە قەڵادزێ دۆزرایەوە و بەگوێرەی وتەی کەسوکارەکەشی قوربانیه‌كه‌ نەخۆشی دەروونی هەبووە.


عوسمان ئەحمەد، بەڕێوبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى ته‌موزى 2019) بە دواڕۆژی راگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی تەمەن 27 ساڵ بەناوی (ژ.ب) گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکەمان کە لەناو بیرێکی ئاودا لە (کان زێنێ)ی قەڵادزێ دۆزرابوه‌وه‌.

وتیشی: "بەگوێرەی وتەی کەسوکارەکەی ئەو گەنجە باری دەروونی نائاسایى بووە و ماوەی سێ رۆژیشە بێ سەروشوێن بووە".

به‌رپرسه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ باسی لەوەشکرد: توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی دەکرێت و پۆلیس-یش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکە.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure