هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى عه‌بادى سه‌باره‌ت به‌پێشمه‌رگه‌ داوایه‌ك ئاراسته‌ى حكومه‌ت ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 02/07/2019‌ :: 778‌ جار بینراوە

تاگ :: پێشمەرگە

دواڕۆژ

هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى داوا له‌ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كات بڕیارێك بۆ رێكخستنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌ربكات هاوشێوه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى سه‌باره‌ت به‌ حه‌شدى شه‌عبى ده‌رچووه‌.


هاوپه‌یمانى نه‌سر كه‌ له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2ى ته‌موزى 2019) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانى خۆى بۆ بڕیارى ژماره‌ 237ى تایبه‌ت به‌ رێكخستنى حه‌شدى شه‌عبى نیشاندا له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردنى هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌هێزكردنى هێز و سه‌روه‌رى ده‌وڵه‌ت.

ده‌شڵێت: "له‌كاتێكدا پشتیوانى رێوشوێنه‌كانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌كه‌ین، له‌هه‌مان كاتدا داواى ده‌ركردنى بڕیار و رێنمایى ده‌كه‌ین بۆ رێكخستنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و سه‌رجه‌م یه‌كه‌ سه‌ربازى و نیمچه‌ سه‌ربازییه‌كانى وڵات".

جه‌ختیشیده‌كاته‌وه‌: یه‌كێتى و سه‌قامگیرى وڵات پێویستى به‌ یه‌كبونى هێز و هێزه‌كان و یه‌كبونى ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانى هه‌یه‌.

دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى فه‌رمانێكى دیوانى ده‌رباره‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كرد كه‌ 10 خاڵ له‌خۆده‌گرێت و تایبه‌ته‌ به‌ رێكخستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ له‌ چوارچێوه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق و ناونانیان له‌ هاوشێوه‌ى ناوى یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانى سوپا.

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure