به‌هۆى ژه‌هراویبوونه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كران

هەواڵ / کوردستان :: 02/07/2019‌ :: 2325‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بەهۆی خواردنى نه‌شیاوه‌وه‌ ژمارەیەک هاوڵاتی له‌ كه‌ركوك ژەهراویبوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران، به‌رپرسێكى ته‌ندروستیش ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.


بورهان عومەر، بەڕێوەبەری بەشی ته‌ندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک (ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەموزى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: ئەمرۆ دوو خێزان کە لە 11 کەس پێکهاتبوون بەهۆی ژەهراویبونەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکوک کران و دوای پشکنین و بەدواداچوون درکەوت شەوی رابردوو لە چێشتخانەیەکی ناوداری شارەکە لە گەڕەکی رەحیماوا نانیان خواردوە.

وتیشی: "هەر ئەمڕۆ لەرێگەی لیژنەیەکی تەندروستیەوە پشکنینمان بۆ چێشتخانەکە کرد و دەرکەوت کێشەکە لە موقەبیلاتەکەیانه‌ و کرێکارەکانیشیان مۆڵەتی تەندروستیان نیە".

ئەوەشی خستەڕوو: بڕیاردرا بە داخستنی چێشتخانەکە بۆ ماوەی مانگێک و سزای دارایی بەبڕی 500 هه‌زار دینار، لەگەڵ فڕێدانی 65 کیلۆ سەوزەوات کە بۆ موقەبیلات ئامادەکرابوون و کرێکارەکانیش رەوانەی پشکنین کران تاوەکو پشکنینی تەندروستییان بۆ بکرێت. 

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە