وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەسەردانێک گەیشتە ئیمارات

هەواڵ / جیهان :: 02/07/2019‌ :: 175‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دوێنێ (دووشەممە 1ی تەمموزی 2019 ) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تویتێکدا ئاشکرایکرد: یسرائیل کاتس وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، رۆژی یەکشەممەی رابوردوو بەسەردانێک گەیشتووەتە ئیمارات.

وەزیرە ئیسرائیلییەكە لە میانی بەشداریكردنی لەكارەكانی كۆنگرەی ئاژانسی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژینگە و لەبارەی گەیاندنی هێڵێكی شەمەندەفەر لەگەڵ بەرپرسانی ئەبو زەبی گفتوگۆی کردووە.

پڕۆژەی شەمەندەفەرەكە لەڕێگەی هێڵی حیجاز بیلاد ئەلشام لەڕێگەی ئوردون و سعودیەوە دەگات بە وڵاتانی دیكەی كەنداو.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرینۆت-ی عیبری نوسیویەتی "لەو سەردانەدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل چاوی بە ئەنتۆنیۆ گوتیرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کەوتووە و لەبارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانە گفتوگۆیان کردووە کە بێسەروشوێنن و لەهەمانکاتدا لەگەڵ بەرپرسە ئیماراتییەکان باسیان لە باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبییەکان کردووە".

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure