لە هێرشێكدا 18 سەربازی نەیجیری كوژران

هەواڵ / جیهان :: 02/07/2019‌ :: 91‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2ی تەمموز لەهێرشێكی چەكداریدا بۆ سەر كەمپێكی سوپا، 18 سەربازی سەر بە حكومەتی نەیجیریا كوژران.

 

بەپێی میدیا ناوخۆییەكانی ئەو وڵاتە، گروپێكی چەكداری لەڕێگەی دوو ئۆتۆمبێلەوە هێرشیان كردووەتە سەر كەمپێكی مەشق و راهێنانی سوپای نەیجیریا و 18 یان لێ كوژراوە.

 

هەر دوای ئەو رووداوە، پۆلیسی نەیجیریا بڵاویكردۆتەوە، كە لە هێرشەكەی ئەو گروپە چەكدارییەدا چوار سەربازی نەیجیری بێسەروشوێنن.

 

ئا: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure