ئێران: پارەی لەبری خوێنی ژن و پیاو یەکسان دەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 02/07/2019‌ :: 250‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


سەرۆكی دیوانی باڵای دادوەری ئێران رایدەگەیەنێت: یاسای یەكسانبونی خوێنبایی یان لەبری خوێنی، ژنان و پیاوان دوای چەندین ساڵ پەسەندكراوە و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سایتی 55 ئۆنلاینی ئێرانی لە راپۆرتێكدا لە زاری سەید ئەحمەد مۆرتەزەوی موقەدەم، سەرۆكی دیوانی باڵای دادوەری ئێران بڵاویکردۆتەوە: ئەو پڕۆژەیاسایە لە مانگی ئایاردا بۆ پەسندكردن رادەستی دەسەڵاتی باڵای دادوەری ئێران كرابوو و لە ئەنجامدا دووشەممە 1 تەمووز چووە بواری جێبەجێكردنەوە.

 مۆرتەزەوی موقەدەم دەشڵێت: ئەو یاسایە تەنیا رووداوەكانی هاتووچۆ ناگرێتەوە، بەڵكو هەر چەشنە رووداو و تاوانێك دەگرێتەوە تەنانەت ئازارە جەستییەكان و كەمئەندام بووەكانیش.

پێداچوونەوە: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure