بەشداری ئیڤانكا ترامپ لە لوتكەی G20 هەرادەنێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 02/07/2019‌ :: 191‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


بەشداری ئیڤانكا ترامپ، كچی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە كۆبوونەوەكانی لووتكەی G20، كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان  بەدواوە بوو.

بە گوێرەی راپۆرتێکی ئێران ئینتەرناشناڵ: دوو رۆژ لەمەوبەر، كۆشكی سەرۆك كۆماری فرەنسا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی 19 چركەیی بڵاوكردەوە لە گفتوگۆی نێوان، ئیڤانكا ترامپ، تێرزا مەی سەرۆك وەزیرانی بریتایا، ئیمانۆئیل ماكرۆن، سەرۆكی فرەنسا، جەستن ترۆدو، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا، كریستین لاگارد، سەرۆكی سندوقی نێودەوڵەتی دراو، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، كە تێیدا ئیڤانكا هەوڵی دەدا بچێتە گفتوگۆ سیاسیەكانی نێوانیان.

ئەو گرتەیە و بەشداری ئیڤانكا ترامپ و جارید كوشنەری هاوسەری لە لوتكەی G20، دا كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و تەنانەت ژمارەیەك لە بەشداربووەكانی كۆنگرەكە و لەوانە ئیلیكساندریا ئەكاسیو گەنجترین نوێنەری ژن لە كۆنگرەی ئەمریكا، لە تویتێكدا بڵاویكردەوە: ئەوەی كە كچی كەسێكی سیاسەتمەدار بیت، شایستەبوونت پێ نابەخشێت و نابێت وەكو دیپلۆمات و سیاسەتمەدارێك بەشداری لە شوێنێك بكەیت، كە شوێنی تۆ نییە، ئەوە زیان لە پێگەی دیپلۆماتیكی ئێمە دەدات.

پێداچونەوە: ئەڤین

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure