ده‌یان پزیشك و یاریده‌ر و سه‌نته‌رى تەندروستی سزادران

هەواڵ / کوردستان :: 01/07/2019‌ :: 681‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

به‌هۆى سه‌رپێچى له‌ رێنماییه‌كانی پزیشكیی، لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان 56 نۆرینگه‌ و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ى پزیشكیى داخست و سكاڵا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پزیشکیش تۆمارده‌كات.


به‌پێى ئه‌و نووسراوانه‌ی ده‌ست دواڕۆژ كه‌وتوون، لقى هه‌ولێرى پزیشكیی كوردستان به‌هۆى نه‌بوونى مۆڵه‌تى كاركردن و به‌كارهێنانى ئامێرى پزیشك و كاركردنى پزیشكى بیانى به‌بێ ره‌زامه‌ندى سه‌ندیكا، 56 نۆرینگه‌ و سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ى پزیشكى داخران، هه‌روه‌ها له‌ دادگا سكاڵا له‌سه‌ر 11 پزیشکى پسپۆڕ تۆماركراوه‌.

هه‌ر به‌پێى به‌ڵگه‌كان، زیاتر له‌ 55 سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه‌ و یاریده‌دەرانى پزیشك له‌ "سه‌رپێچییه‌كان" ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌ندامیه‌تى سه‌ندیكا له‌ پزیشکێكیش وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌.

بڕیاره‌كانى لقى هه‌ولێرى سه‌ندیكاى پزیشكانى كوردستان:

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure