ئاسانترین رێگه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ كه‌نه‌دا

هەواڵ / جیهان :: 01/07/2019‌ :: 2119‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

زۆر كه‌س باس له‌ رۆیشتن ده‌كات بۆ كه‌نه‌دا، ره‌نگه‌ هۆكاركه‌ی ئه‌وه‌ بێت كه‌نه‌دا یه‌كه‌م وڵاته‌ له‌ به‌رزیی چۆنایه‌تیی ژیاندا. خه‌ڵكی كه‌نه‌دا كراوه‌ن و كه‌لتورێكی لیبراڵ و پێشكه‌وتوویان هه‌یه‌ و وڵاته‌كه‌ به‌رفراوان و گه‌وره‌یه‌ و بواری گه‌شه‌كردنی زۆره‌.


ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بچیته‌ كه‌نه‌دا و مافی مانه‌وه‌ت هه‌بێت، ده‌توانیت به‌ یه‌كێك له‌م رێگه‌یانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مافی مانه‌وه‌ به‌ده‌ستبهێنیت:

1. ئه‌گه‌ر له‌ كۆمپانیایه‌ك كار بكه‌یت كه‌ لقی له‌ كه‌نه‌دا هه‌بێت، ده‌توانیت داوای گواستنه‌وه‌ بكه‌یت بۆ لقی كه‌نه‌دا، چونكه‌ وڵاتی كه‌نه‌دا به‌شداره‌ له‌ رێكکه‌وتننامه‌ی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌ند و كرێكاران.

2. ده‌توانیت له‌ رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لێكی كار له‌ كه‌نه‌دا بگه‌یته‌ ئه‌و وڵاته‌ و مافی نیشته‌جێبوون به‌هۆی كاركردنه‌وه‌ وه‌ربگریت.

3. جگه‌ له‌ كار، ده‌توانیت له‌ رێگه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ بچیته‌ كه‌نه‌دا، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ ره‌نگه‌ دوو ساڵ بخایه‌نێت.

4. رێگه‌یه‌كی تر كه‌ زیاتر بۆ گه‌نجانی 18-35 ساڵه‌، ئه‌وه‌یه‌ ده‌توانن له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌زموونی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌نه‌دا (IEC)یه‌وه‌ داوای گه‌شت بكه‌ن، بۆ ئه‌و وڵاته‌ و پێویست ناكات هه‌لی كاریان هه‌بووبێت. 

5. هه‌روه‌ها ده‌توانیت به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ بچیته‌ كه‌نه‌دا و له‌وێ له‌سه‌ر ڤیزای خوێندن بمێنیته‌وه‌. كه‌نه‌دا به‌شێك له‌ باشترین زانكۆكانی جیهان له‌خۆده‌گرێت و ده‌توانیت دوای خوێندنه‌كه‌ش داوا بكه‌یت مافی مانه‌وه‌كه‌ت بۆ بكه‌ن، به‌ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی.

6. جگه‌ له‌وه‌ش ده‌توانیت به‌ ڤیزای سه‌ردان بگه‌یته‌ وڵاتی كه‌نه‌دا و له‌وێ ده‌توانیت خه‌ڵكی بواری جیاجیا بناسیت كه‌ ره‌نگه‌ دواتر به‌هۆیه‌وه‌ ده‌رفه‌تێكی كارت ده‌ستبكه‌وێت و بتوانیت له‌ رێگه‌ی كاركردنه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ بمێنیته‌وه‌.

7. ئه‌گه‌ر بازرگانی یان موڵكێكت له‌ وڵاتی خۆت هه‌یه‌ و ده‌ته‌وێت بچیته‌ كه‌نه‌دا، ئه‌وا ده‌توانیت بازرگانییه‌ك له‌ كه‌نه‌دا دروست بكه‌یت و هه‌لی كار له‌و وڵاته‌ بۆ خۆت و كه‌سانی تر دروست بكه‌یت.

و: س ر
پ: پەری
بڵاوکردنەوە: ئیعسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure