كەناڵێكی نوێی كوردی دەكرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 01/07/2019‌ :: 2146‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

كەناڵێكی نوێی كوردی كرایه‌وه‌ كە گرنگی بە بوارەكانی كۆمەڵایەتی و هونەری و خێزانی دەدات.


كاتژمێر 4.30 خولەكی پاش نیوه‌ڕۆى (ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی تەموزی 2019) تەلەفزیۆنی (زار) دەستى بە پەخش كرد.

سامان مەحمود، بەڕێوەبەری تەلەفزیۆنه‌كه‌ بە دواڕۆژی راگەیاند: كەناڵەكەیان سەر بە كەرتی تایبەت و لۆكاڵییە، لە داهاتووشدا هەنگاو بۆ كردنى بە كەناڵێكی ئاسمانی دەدەن، پەخشیان لە سەر سیستمەكانی (ئێچ دی بۆكس و میكس میدیا)یە و لە سەرتاسەری كوردستان پەخشیان دەبێت.

وتیشى: "ئێستا 11 بەرنامەی هونەری و كۆمەڵایەتی و خێزانییان هەیە و رۆژانەش هەشت كاتژمێر پەخش دەكەن.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد









created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure