له‌سه‌ر مادده‌ى هۆشبه‌ر دادگا سێ كه‌سى سزادا

هەواڵ / کوردستان :: 01/07/2019‌ :: 264‌ جار بینراوە
سزاكه‌ زیندانى و غه‌رامه‌كردنیش ده‌گرێته‌وه‌ فۆتۆ: ئه‌رشیف

دواڕۆژ، زریان محەمەد

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردن و سزادانى سێ کەس بەتۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر راده‌گه‌یه‌نێت.


رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ى ته‌موزى 2019) بە دواڕۆژی راگەیاند: لە رۆژانى 2018/11/13 تا رۆژى 2019/2/25 لە پارێزگاى سلێمانى بە بڕیارى دادوەر و بەپێی ماددەى 14ى موخه‌ده‌رات سێ کەس دەستگیرکراون.

وتیشى: لەلایەن دادگاى تاوانەکانى سلێمانى/ 2 هه‌رسێ تۆمه‌تبار له‌ رۆژانى 24 و 6/26 دادگایى كران و سزادران.

به‌رپرسه‌كه‌ى ئاسایش رونیشیكرده‌وه‌: تاوانبار (ف.ع.ع) لەدایکبووى ساڵى (1984) رەگەزى (نێر) پیشەى کاسب سزادرا بۆ ماوەى (6) مانگ و غه‌رامەکردنى بە بڕى (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار، تاوانبار (ژ.ع.ح) لەدایکبووى ساڵى (1981) رەگەزى (مێ) پیشەى ژنى ماڵ سزادرا بۆ ماوەى (1) ساڵ و غرامەکردنى بە بڕى (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار، (غ.ن.ق) لەدایکبووى ساڵى (1985) رەگەزى (نێر) پیشەى کاسب سزادرا بۆ ماوەى (1) ساڵ و (6) مانگ و غرامەکردنى بە بڕى (450000) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure