ته‌قه‌ له‌ كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی وه‌زیرێك ده‌كرێت

هەواڵ / جیهان :: 01/07/2019‌ :: 1161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ساڵح غه‌ریب، وه‌زیری كاروباری ئاواره‌كانی لوبنان له‌ لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكرا و ژماره‌یه‌ك قوربانى لێكه‌وته‌وه‌.


به‌پێى میدیاكان هێرشه‌كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گوندی قه‌برشمۆن له‌ چیای لوبنان روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو له‌ هاوه‌ڵانى وه‌زیر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سیانى تریش برینداربوون.

ساڵح غه‌ریب، سه‌ر به‌ حیزبی دیموكراتی لوبنانی-یه‌ و ئه‌و دوو كه‌سه‌ش كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ئه‌ندامى حیزبه‌كه‌ین.

ده‌وترێت له‌ راستیدا ئامانجى هێرشه‌كه‌ جبران باسڵی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی لوبنان بووه‌ و بڕیار بووه‌ ساڵح له‌ شارۆچكه‌ی كوفرمیتی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك ئه‌و شوێنه‌ی هێرشه‌كه‌ى تێدا ڕوویدا، له‌گه‌ڵیدا كۆببێته‌وه‌.

و: كێوان
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure