فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران: ئێران ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا دانووستان بكات

هەواڵ / جیهان :: 02/07/2019‌ :: 131‌ جار بینراوە
حوسه‌ین عه‌لایی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران و یه‌كه‌مین فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌و سوپایه‌ ده‌ڵێت: "ئێران ده‌بێت له‌گه‌ڵ  ئه‌مریكادا گفتوگۆ و دانووستان بكات".


حوسه‌ین عه‌لایی، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای پاسداران له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ده‌ڵێت: "چله‌ لوتكه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵاتدا بین یان له‌ ئه‌وپه‌ری بێهێزیدا، گفتوگۆ و دانووستان پێویسته‌".

عه‌لایی جه‌ختیكرده‌وه‌: باشتر وابوو هه‌ر ئه‌وكاته‌ی ترامپ ده‌یویست له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه‌، گفتوگۆ و دانوستانمان له‌گه‌ڵ بكردایه‌ و رێمان نه‌دایه‌ بكشێته‌وه‌ یان ئه‌وكاته‌ی ترامپ ده‌یوت ئاماده‌یه‌ به‌بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ئێراندا دانووستان بكات، دانووستانمان بكردایه، ئێستاش ده‌ڵێم پێویسته‌ له‌گه‌ڵیدا دانووستان بكه‌ین.

ئه‌مه‌ یه‌كەمجاره‌ فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران به‌ ئاشكرا پاڵپشتی له‌ دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure