لەناو مزگەوتێکی هەرێمدا کارێکی سەیر دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 01/07/2019‌ :: 19598‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ سنوورى گه‌رمیان سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تى دزینى ژماره‌یه‌ك پاسكیل له‌ مزگه‌وته‌كان ده‌ستگیركران كه‌ ئه‌و پاسكیلانه‌ هى نوێژخوێنانى ئه‌و مزگه‌وتانه‌ بوون. 

عه‌لى قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دوای ئەوەی چەند جارێک ئاگادارکراینەوە کە لەنێو مزگەوتەکانی گەڕەکی فەرمانبەران و خەباتی قەزای کەلار پاسکیلی نوێژخوێنانی مزگەوتەکەیان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە دەدزرێت، به‌ سودوه‌رگرتن له‌ كامێراى چاودێرى توانرا ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ ده‌ستگیربكرێن. 

وتیشى: "شەوی رابوردوو پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دووان له‌و تۆمەتبارانه‌یان دەستگیرکرد کە پاسکیلەکانیان دزیوەو ئەو تۆمەتبارەش کە پاسکیلەکانی لێ کڕیون دەستگیرکراوەو له‌ كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە". 

ئه‌وشى خسته‌ڕوو: بەوتەی خۆیان چەند حاڵەتێکی دزینی پاسکیلیان لەنێو مزگەوتەکانی قەزای کەلار ئەنجامداوەو لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 له‌ یاساى سزادان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵدا دەکرێت.

پ: چ.ع

بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure