شه‌قامه‌كانى ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نیودەوڵەتى به‌غدا فراوان ده‌كرێن

هەواڵ / عێراق :: 02/07/2019‌ :: 186‌ جار بینراوە
فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى بەغدا

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

وەزارەتى گواستنەوەى عێراق ئاشکرایکرد: لەچەند رۆژى داهاتوودا ئاسانکارى بۆ ئەو گەشتیارانە دەکرێت کە دەیانەوێت بچنە ناو هۆڵى چاوه‌ڕوانى فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى بەغدا، ده‌شڵێت: "شه‌قامه‌كانى ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا فراوان ده‌كرێن".


له‌ ماوه‌ى رابوردوودا به‌هۆى كه‌مى و بچوكى شه‌قامه‌كان و زۆرى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ سه‌ردانى هۆڵى چاوه‌ڕوانى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدایان ده‌كرد، كێشه‌ بۆ به‌شێكى زۆر له‌ گه‌شتیاران دروستبوو بۆیە ناچاربوون ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ چاوه‌ڕوانیدا بمێننه‌وه‌ له‌ناو رێگه‌كه‌دا.

عەبدوڵڵا لعێبى، وەزیرى گواستنەوەى عێراق  کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فەریق محەمەد ئەلبەیاتى، سکرتێرى سەربازى سەرۆک وەزیران ئەنجامدا کە وەک سه‌رۆكى لیژنەیەک دەستنیشان کرابوو بۆ دانانى رێوشوێنێكى تایبه‌ت بۆ ئاسانكاریكردن بۆ گه‌شتیاران له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا.

له‌و باره‌یه‌وه‌ (رۆژی دووشه‌ممه‌ 1ى ته‌مموز)، وەزیرى گواستنەوەى عێراق  رایگه‌یاند: "لەچەند رۆژى  داهاتوودا ئاسانکارى بۆ ئەو گەشتیارانە دەکرێت کە دەیانەوێت بچنە ناو هۆڵى چاوه‌ڕوانى فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى بەغدا، لە داهاتوودا بەئاسانى دەتوانن گەشتەکانیان وەک وڵاتانى جیهان ئەنجامبدەن".

عەبدوڵڵا لعێبى سەردانێکى مەیدانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ئەنجامدا و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: "لەهەوڵى ئەوەدایە، شەقامە سەرەکییەکان و رێڕەو و دەرگاى چوونە ژوورەوەى ناو ئەو فڕۆکەخانەیە فراوانتر بکەن کە بەشێک بوو لە دروستبوونى ئەو گرفتە لاى گەشتیاران".

و: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure