دواڕۆژ
ئەی ئەی- ئاژانسێکی هەواڵگری رۆژئاوایی دەڵێت
حاڵەتەکەی راوێژکاری ئەڵمانیا بەهۆی "کێشەیەکی دەمارەوەیە"
رۆژی یەکشەممە سایتی سەندەی تایمز لە
ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە "ئاژانسێکی هەواڵگری رۆژئاوایی دەڵێت حاڵەتە سەیرەکەی ئەنگێلا
مێرکڵی تەمەن 64 ساڵ بەهۆی "کێشەیەکی دەمارەوەیە" ئەمەش پاش ئەوەی
دووجار لە بۆنەیەکی فەرمیدا جەستەی لەرزی.
ئەلعەرەبی- هێرشی یەکینە کوردییەکان عەفرین
دەهەژێنێت
سەرەڕای ئەوەی لە مانگی ئازاری ساڵی 2018وە گروپە
سورییە پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن سوپای تورکیا دەستیان بەسەر عەفرین و دەوربەرییەوە
گرتووە، بەڵام ئێستاش یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) چالاکە لە ناوچەکەدا و هێرش
دەکاتە سەر ئەو گروپانەی چوونەتە ڕیزی پرۆسەی (چڵە زەیتوون) و سوپای تورکیا، لە
دوایین هێرشیاندا یەپەگە 14 کەسیان کوشتووە و 7 کەسیان بریندار کردووە.
ئەلعەرەبی- ئۆپۆزسیۆنی سودان داوا لە
خۆپیشاندەران دەکات مانبگرن و فشار بخەنە سەر ئەنجومەنی سەربازی
رۆژی یەکشەمە ئۆپۆزسیۆنی سودان داوای لە
شۆڕشگێڕەکانی شارەکانی خەرتوم و ختوم بەحری و ئوم دەرمان کرد مانبگرن و فشاری زیاتر
بخەنە سەر ئەنجومەنی سەربازی، ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی ئەم خۆپیشاندانە
بەرفراوانەوە تاوەکو ئێستا 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.
رەئی ئەلیەوم-بلومبێرگ: کەمکردنەوەی نەوتی ئۆپیک گەشەی
ئابوری سعودیە دەکاتە نیوە
رۆژی یەکشەممە ئاژانسی هەواڵی بلومبرگ
ئاشکرایکرد بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ئابوری سعودیە دابەزینی
بەخۆیەوە بینیوە لە هەمەنکاتدا سعودیە بیر لەوە دەکاتەوە رێککەوتننامەی ئۆپیک پڵەس
درێژ بکاتەوە و رێژەی بەرهەمهێنان لەم ئاستەدا جێگیر بکات.
مەدار-سیسی گەورەترین بودجەی فیدڕاڵی میسر
واژۆ دەکات
رۆژی یەکشەممە عەبدولفەتاح سیسی پڕۆژەیاسای
بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2019-2020ی واژۆ کرد کە بڕەکەی 95 ملیار دۆلارە و گەورەترین
بودجەی فیدڕاڵیە لە مێژووی وڵاتەکەدا.
ئاژانسی عەهد نیوز- لە وڵاتی میسر هۆشداری دەربارەی
شەپۆلێکی گەرمای گەورە دەدرێت
ئەحمەد عەبدل عال بەڕێوەبەری دەستەی کەش و
هەوای میسر ئاشکرایکرد ئەو شەپۆلی گەرمایەی ڕوویکردووەتە ئەوروپا کاریکردووەتە سەر
وڵاتی میسر-یش بە شێوەیەک لە ماوەی چوار ساڵی پێشوودا ئاستی شێ لە وڵاتی میسر بەڕێژەی 80% بەرزبووەتەوە.
ئەلغەد پرێس- ئیسرائیل دیمەشق و حمس
بۆمبباران دەکات
سەر لەبەیانی رۆژی دووشەممە ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر شاری دیمەشق و حمس و جبەخانەیەکی ئێرانی کردە ئامانج.
شەرقولئەوسەت- موگیرینی دڵنیایی دەدات "ئینستکس" کاردەکات و بەهۆیەوە شەقامی تاران دەبێت بە دووبەشەوە
دوێنێ فیدریکا مۆگیرینی بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی: "میکانیزمی
ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا (ئینستکس) دەستی بەکارکردووە و
7 دەوڵەتی دیکەی ئەوروپی هاتووەتە ڕیزی میکانیزمەکە، بەڵام شەقامی تاران لەسەر کاریگەری
ئەم مەسەلەیە بووە بە دووبەشەوە".
سپوتنیک-پاش تێپەڕبوونی 30 ساڵ بۆ یەکەمجار ژاپۆن راوکردنی نەهەنگ بە مەبەستی بازرگانی بەیاسایی دەکاتەوە
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1986وە راوچییەکانی ژاپۆن بۆ مەبەستی بازرگانی نەهەنگ راو دەکەن.
ڕۆیتەرز- داود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی
تورکیا رەخنەی لە پارتی داد و گەشەپێدان گرت پاش ئەوەی لە ئەستەنبوڵ شکستیان هێنا.
داود ئۆغلۆ سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا و هاوپەیمانە
نزیکەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕەخنەی لەوە گرت ڕۆژی شەممەی پێشوو پارتی داد و
گەشەپێدان لە ئیستەنبوڵ شکستی هێنا.
رۆیتەرز- لە خۆپیشاندانەکانی سودان 7 کەس
مردن
بەپێی ئاژانسی هەواڵی (سونا) بەلایەنی کەمەوە
لە خۆپیشاندانەکانی سودان 7 کەس مردوون و 181 کەس برینداربوون.
رۆیتەرز- ئەردۆغان: هەندێ کەس ئامادەن بڕێکی
زۆر پارە بدەن تاوەکو مەسەلەکەی خاشقچی بنێژن
رۆژی دووشەممە بێژەری کەناڵی NTV ئاشکرایکرد رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا وتوویەتی چەند کەسێک هەن ئامادەن
بڕێکی زۆر پارە بدەن تاوەکو مەسەلەی کوشتنی رۆژنامەوان جەمال خاشقچی بنێژن.
رۆیتەرز- ئەردۆغان دەڵێت لەماوەی 10 رۆژدا
موشەکی ئێس-400 دەگاتە تورکیا
ڕۆژی یەکشەممە بێژەری کەناڵی NTV ئاشکرایکرد لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا یەکەم وەجبەی موشەکی ئێس-400 دەگاتە دەستیان.
تێلیگراف- رەنگە بەهۆی شەپۆلی گەرماکەوە
فڕەنسا ناچار بێت وێستگە ئەتۆمییەکانی بکوژێنێتەوە، چونکە ئاوی ساردکەرەوەی پێویستیان
نییە.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ئاوی دەریاکان رەنگە
چەند وێستگەیەکی ئەتۆمی ناچاربکات بۆ ماوەیەکی کاتی بکوژێنرێتەوە، لەکاتێکدا ئەم
وێستگانە 2/3 کارەبای فڕەنسا دابین دەکەن.
رۆیتەرز- پۆلیسی تورکیا گازی فرمێسکڕێژ دەکات بەو کەسانەی بە مەبەستی ئەنجامدانی رێپێوان بۆ هاوڕەگەزبازان کۆبووبوونەوە.
پۆلیسی تورکیا گازی فرمێسکڕێژ دەکات بەو
کەسانەی لە شاری ئیستەنبووڵ داوای مافی هاوڕەگەزبازان و رەگەز گۆڕاوەکانیان دەکرد.
نرخی نەوت بەڕێژەی 2% بەزردەبێتەوە، چونکە
سعودیە و ڕوسیا بڕی بەرهەمەکانیان کەمدەکەنەوە
ڕۆژی دووشەممە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بەڕێژەی 1$ بەرزبووەوە، چونکە سعودیە و ڕووسیا و عێراق بڕیاریاندا بەردەوامبن لە
کەمکردنەوەی بەرهەمەکانیان، ئەمەش پێش کۆبوونەوەکەی ئۆپیک لە ڤییەننا.

میدڵ ئیست مۆنیتهر – ئێران بۆ ئهمریا: ئهگهر دهتانهوێت گفتوگۆ بكهین بهرێزهوه مامهڵهمان لهگهڵدا بكهن
(ئهمڕۆ دووشهممه 1ى تهمووزى 2019) محهمهد جهواد زهریف وهزیرى دهرهوهى ئێران رایگهیاند: "هیچ گوشارێك لهلایهن ئهمریكاوه بۆسهر ئێران نهكراوه بۆ ئهنجامدانى دانوستان، بهڵام ئهگهر واشتنتۆن بهرێزهوه مامهڵه بكات، تارانیش بهو ئاراستهیه وهڵامى دهبێت".
میدڵ ئیست مۆنیتهر – بریتانیا دان بهوهدا دهنێت كه سهربازى منداڵى ناردووه بۆ عێراق
وهزارهتى بهرگرى بریتانیا ئاشكرایكرد: "لهماوهى دوو دهیهى رابردوودا پێنج سهربازیان كه تهمهنیان لهخوار 18 ساڵهوه بووه رهوانهى بهرهكانى جهنگ كردووه له عێراق".
وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد
بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور