پارتی و یەكێتی ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی راوێژكاریی دەكەن

هەواڵ / کوردستان :: 01/07/2019‌ :: 2827‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كەمال


بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمموز لەشاری سلێمانی هەردوو لیژنەی پێكهێنراو لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەیەك ساز بكەن و چاوەڕێش ناكرێت هیچ پرسێكی لەبارەی كەركوكەوە لێ یەكلا ببێتەوە.

كۆبوونەوەكە هی لیژنەیەكی  8 كەسییە كە هەفتەی رابوردوو لەنێوان پارتی و یەكێتی لەسەر دۆخی كەركوك و دانانی پارێزگار بۆ ئەو شارە پێكهێنرابوو.

لیژنەكەی یەكێتی پێكهاتووە لە حاكم قادر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لەتیف شێخ عومەر و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و خالید شوانی و لەپارتیش هەریەك لە مەحمود محەمەد و فرسەت سۆفی و ئومێد سەباح و دڵشاد شەهاب ئەندامی وەفدەكەن.

بەپێی زانیارییەكانی دواڕۆژ، كۆبونەوەكە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكرێت و  لەكۆبوونەوەی پێشوو پارتی گلەیی لەیەكێتی كردووە لەسەر لێدوانەكانی ئەمدواییەی بەشێك لەئەندامانیان و داوای راگرتنی هەڵمەتەكانی میدیا دەكرێت.

كۆبوونەوەكە باسی دانانی پارێزگارێكیش دەكات بۆ كەركوك و ناوی نوێ پێشنیاز دەكرێت و ناوەكانی پێشووش تاوتوێدەكرێن، یەكێكیش لەو ناوانەی پێشنیاز كراون لەلایەن یەكێتییەوە بۆ پارێزگاری كەركوك، لیوا ئەنوەر حەمە ئەمین-ە كە فەرماندەی فیرقەیە لەسوپای عێراق.

چاوەڕێشدەكرێت پێش 11ی ئەم مانگە بڕیار گەڵاڵە ببێت لەنێوان لیژنەكەی ئەمڕۆ و كەسێك بۆ ئیدارەی كەركوك یەكلا ببێتەوە و دۆخی ئەو شارە ئاسایی بكرێتەوە و یەكێتیش كاندیدەكانی بۆ حكومەتی نوێ پێشكەش بكات.

داڕشتنەوە و بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure