بومه‌له‌رزه‌ له‌هەڵەبجەی دا و كه‌شناسى روونكردنه‌وه‌ى له‌باره‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 01/07/2019‌ :: 3837‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌سناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ئاشكرایكرد: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ى ته‌مووز، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 3 پله‌ى رێخته‌ر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى هه‌ژاندووه‌.


له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ئاشكرایكردووه‌ "كاتژمێر 2:28 خوله‌كى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕى 3 پله‌ به‌ پێوه‌رى رێخته‌ر، به‌ قوڵایی 8 كم، به‌ دوورى 33 كم له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یداوە".

له‌ به‌شێكى ترى روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "له‌ هه‌ندێك شوێنى ناوچه‌كه‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى هه‌ستى پێكراوه‌".

 

ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌

ئا: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە