ترامپ: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون بۆ هه‌مووان گرنگ ده‌بێت

هەواڵ / جیهان :: 01/07/2019‌ :: 224‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترامپ و كیم جۆنگ ئون

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ وڵاته‌كه‌ى رایگه‌یاند: چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆریاى باكور بۆ هه‌مووان گرنگ ده‌بێت.


(شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ 30ى حوزه‌یران)، سه‌رۆكى ئه‌مریكا  گه‌شته‌ مێژووییه‌كه‌ى بۆ كۆریاى باكور كۆتایى پێهێنا، پاش ئه‌وه‌ى وه‌ك  یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە چووە نێو خاکی کۆریای باکور و چاوی بە کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی ئەو وڵاتە کەوت.

له‌ پاش كۆتاییهاتنى گه‌شته‌كه‌ى و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ وڵاته‌كه‌ى دۆناڵد ترامپ، رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سودبه‌خشمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كۆریاى باكور ئه‌نجامدا له‌سه‌ر خاکی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ بۆ هه‌مووان گرنگ ده‌بێت. شانازییه‌كى گه‌وره‌بوو".

سەردانیکردنی ترامپ بۆ نێو خاکی کۆریای باکور، بۆ ناوچەی لە چەک داماڵراوی نێوان کۆریای باکور و باشور بوو، له‌دواى كۆتایى هاتنى لوتكه‌ى جى 20.

ترامپ لەکاتی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، بە میدیاکانی راگەیاند: "ئێمە پەیوەندییەکی پتەومان هەیە و لە یەکەم رۆژی یەکتر بینینەوە یەکمان خۆشدەوێت. ئەمەش رۆژێکی مەزنە بۆ هەموو جیهان".

له‌ وه‌ڵامدا کیم جۆنگ ئونیش بە ترامپی وت: "هەرگیز پێشبینیم نەکردوە تۆ لێرە ببینم، تۆ یەکەم سەرۆکی ئەمریکای بێیتە سنوری کۆریای باکورەوە".

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure