ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە بەغدا روویدا

هەواڵ / عێراق :: 30/06/2019‌ :: 542‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

(ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه‌ 30ى حوزه‌یران)، له‌ ناوچه‌ى جكوك له‌ باكورى به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و سەرچاوەیەکیش دەڵێت: "دوو كه‌س به‌ سه‌ختى برینداربوون".


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى به‌غدا كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ رایگه‌یاند: "كاتژمێر 8:43 خوله‌كى ئه‌مشه‌و بۆمبێكى چێندراو له‌ سه‌ر رێگەى سه‌ره‌كى ناوچه‌ى جكوك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكورى به‌غدا تەقییەوە".

وتیشى: "به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ دوو هاووڵاتى به‌سه‌ختى برینداربوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر".

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌".

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure