پۆلیسى هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى "دزێك" راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / کوردستان :: 30/06/2019‌ :: 489‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى

وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت: گه‌نجێك به‌ تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى دزى له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك ده‌ستگیركراوه‌.


هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ى حوزه‌یرانى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى ئاگاداركردنه‌وه‌ى پۆلیس به‌ بوونى رووداوى دزى له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێر، تۆمەتبارێك بەناوی (هـ.ج.ع) تەمەن (۲۹) ساڵ دەستگیركرا.

وتیشى: "تۆمه‌تباره‌كه‌ دانیناوه‌ بەتاوانەکەیدا کە هەڵساوه‌ بە دزینی کەلوپەلی ئەلیکترۆنی  لە گەڕەکەکانی رۆشنبرى و مامۆستایان".

وته‌بێژى پۆلیس ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تبار رێکخرا و دۆسیه‌كه‌ى رەوانەی دادوەر کراوه‌ و دواتریش بڕیارى به‌ندكردنى به‌پێى مادده‌ى 444 له‌ یاساى سزادانى عێراقى درا.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure