دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
سەرۆكایەتی داواكاریی گشتی هه‌رێم، رێگه نادات فەرمانگەكانی داواكاریی گشتی لە پارێزگا و ئیدارەكانی هەرێم بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی ئەوان سكاڵا بجوڵێنن.
به‌پێی نووسراوی (422)ی سەرۆكایەتی داواكاریی گشتی هه‌رێم كه له (12ی ئایاری 2019) ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی لای دواڕۆژه، چیتر رێگه نادرێت فه‌رمانگه‌كانی داواكاری گشتی له پارێزگا و ئیداره‌كانی هه‌رێم، به‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی، سكاڵا بجوڵێنن.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه "لەبەر بەرژەوەندی گشتی و راپەڕاندنی كارەكان بەشێوەیەكی دروست، داوا دەكەین پێش جوڵاندنی هەر سكاڵایەك لەلایەن فەرمانگەكەتان، بە نوسراوێك بەراییەكانمان بۆ رەوانە بكەن یاخود بە ئیمەیل، بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدرێت لەلایەن دەستەی داوای مافی گشتی و تەنیا لیژنەی مافی گشتی فەرمانگەكان هەڵدەستن بە جوڵاندنی سكاڵاكان".
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه، دواڕۆژ په‌یوه‌ندی به حاكم دڵشاد فایز وته‌بێژی داواكاری گشتی هه‌رێم كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور
بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد