ترامپ: گرژییه‌كان له‌سه‌ر 400S و 35F هۆكاره‌كه‌ی توركیا نییه‌

هەواڵ / جیهان :: 29/06/2019‌ :: 488‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

دۆناڵد ترامپ له‌ وتاره‌كه‌یدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی g20 له‌ ئۆساكای ژاپۆن، له‌ كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێكدا له‌ باره‌ی گرژییه‌كانی ئێس 400S و 35Fی نێوان توركیا و ئه‌مریكا، وتی: "هۆكاره‌كه‌ی ئۆبامایه‌".


ترامپ ده‌ڵێت: "ئۆباما هۆكار بووه‌ بۆ دروستبوونی گرژییه‌كانی ئێستا، چونكه‌ پێشتر سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ فرۆشتنی موشه‌كی په‌تریۆتی ئه‌مریكا به‌ توركیا، به‌ هۆی بڕیاره‌كانی ئۆباماوه‌ توركیا هه‌وڵی كڕینی موشه‌كی 400S  ده‌دات كه‌ موشه‌كێكی به‌رگری ڕووسیه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌مریكا ناچار بووه‌ وه‌ك سزایه‌ك فڕۆكه‌ی جۆری 35F به‌ توركیا نه‌فرۆشێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی ئه‌و گرژییه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا هه‌یه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌دا".

و: كێوان
پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە