دوو هاووڵاتی رفێندران

هەواڵ / عێراق :: 29/06/2019‌ :: 1465‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن 


ئەمڕۆ شەممە 29ی حوزەیرانی 2019 لەكاتی کاركردن و كۆكردنەوەی بەرهەمی دانەوێڵەیان، دوو جوتیاری دانیشتووی سنووری قەرەتەپە لەلایەن داعشەوە دەڕفێنرێن. 

ئیبراهیم عەلی ئاغا كارگێڕی كۆمیتەی قەرەتەپە بەدواڕۆژی راگەیاند "لەكاتی کاركردن لەسەر دەغڵ و دان و كۆكردنەوەی بەرهەمی دانەوێڵەیان، ئەو دوو جوتیارە لەلایەن داعشەوە رفێنراون کە دانیشتووی سنووری قەرەتەپە-ن".

وتیشی: "لەدوای رووداوەكەوە هیچ زانیارییەك لەسەر شوێنی ئەو دوو جوتیارە نییە و لەبەرئەوەی ناوچەكە فراونە، داعش بەئاسانی دەتوانێت كردەی لەوشێوەیە ئەنجام بدات".


داڕشتنەوە: ئارام غەفور 

پێداچوونەوەو بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure