فڕەنسا به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای تۆماركرد

هەواڵ / جیهان :: 29/06/2019‌ :: 504‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایه‌ی كه‌ وڵاتانی ئه‌وروپای گرتووه‌ته‌وه‌، فڕەنسا به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای له‌ مێژووی خۆیدا تۆمار كرد و گه‌رماكه‌ 2 پله‌ له‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشتر زیاتره‌.

به‌پێی راگه‌یاندنی ده‌زگای كه‌شناسی فڕەنسا، پله‌ی گه‌رما له‌ گالارگس لی مۆنتۆكس له‌ كاتژمێر 4:20 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینیدا گه‌یشتووه‌ته‌ 45.9 پله‌ی سیلیزی.

به‌رزترین پله‌ كه‌ پێشتر تۆمار كرابوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2003 كه‌ تیایدا پله‌ی گه‌رمای 44.1 پله‌ تۆمار كرابوو. 

له‌ ئه‌ڵمانیاش پله‌كانی گه‌رما به‌رز بوونه‌ته‌وه‌ و چوار پله‌ له‌ تێكڕای پله‌ی گه‌رمای ساڵانی رابوردوو زیاتره‌ و 0.4 پله‌ش له‌ گه‌رما پێوانه‌ییه‌كه‌ی ساڵی 2003 زیاتره‌. هه‌روه‌ها گه‌رماكه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1881ه‌وه‌ له‌و وڵاته‌دا تۆمار كرابێت.

گه‌رماكه‌ی فڕەنسا وایكرد نزیكه‌ی چوار هه‌زار قوتابخانه‌ دابخرێن و چه‌ندین چالاكیی كۆتایی ساڵی قوتابخانه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌. هه‌روه‌ها خانه‌كانی به‌ساڵاچووانیش ئامێری پێوانه‌ی شێدارییان بۆ كه‌سانی به‌ساڵاچوو دانا.

و: س ر
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 

بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure