جیهان به‌كورتى: بەهۆی دەستدرێژی کردنەسەر منداڵێک پیاوێکی ئاینی دادگایی دەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 29/06/2019‌ :: 3317‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

تێن تیڤی- بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک پیاوێکی ئاینی دادگایی دەکرێت
دادگای فیدراڵی سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ قەشەیەکی تەمەن 40 ساڵی خەڵکی ئۆهایۆ دەرکرد پاش ئەوەی کچێک ئاشکرایکرد لە تەمەنی 14 ساڵیدا بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستدرێژی کردووەتەسەری و تەنانەت بەوە قایلیکردووە لەگەڵ دوو پیاوی ئاینی دیکەشدا سێکس بکات.

 
ئەلغەد- كۆسۆڤۆ حزبوڵا بە رێکخراوێکی تیرۆرستی هەژماردەکات

رۆژی هەینی هاشم ساکی سەرۆکی كۆسۆڤۆ ئاشکرایکرد: "وڵاتەکەت هاوپەیمانیەکی کاریگەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرست و دەمارگیری ئاینی لە جیهاندا و بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا" بۆ ئەم مەبەستە بڕیاریداوە لە مامەڵە فەڕمیەکانیاندا حیزبوڵا بخەنە لیستی تیرۆرەوە.


ئەلغەد-ترامپ بێزارە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی هەژمای تویتەرەکەیەوە ئاشکرایکرد هەست بە بێزاری دەکات، ئەم تویتە لە یەک وشە پێکهاتبوو "بێزاری"، بەڵام کاردانەوەیەکی گەورە بەدوای خۆیدا هێنا و لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێر 140 هەزار لایکی بۆ هات.


ئەلغەد-ئەمریکا بە ئەوروپا دەڵێت: دەبێت لە نێوان ئێمە و ئێران هەڵبژێرن
رۆژی هەینی ئەمریکا هاوپەیمانە ئەوروپیەکانی خستە ژێر هەڵبژاردەی مامەڵەکردن لەگەڵی یان لەگەڵ ئێران و بەتەواوەتی رەتیکردەوە لە هەمان کاتدا پەیوەندیان لەگەڵ هەردوولا هەبێت.


رەئی ئەلیەوم- بە بۆنەی یادی 75ی ساڵەی سەرکەوتن لە جەنگ جیهانی دووەم پوتین بانگهێشتی ترامپ دەکات ...ئەویش رازی دەبێت
رۆژی هەینی ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی روسیا بانگهێشتی دۆناڵد ترامپ-ی کرد تاوەکو مانگی ئایاری ساڵی 2020 بە بۆنەی یادی 75ی سەرکەوتن لە جەنگی جیهانی دووەمدا سەردانی روسیا بکات.


رەئی ئەلیەوم-جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا: پلانی روسیا و ئێران (نەوت بەرامبەر شتومەك) کاردەکات و هەردوو دەوڵەتەکە بە دۆلار مامەڵە ناکەن.
رۆژی هەینی سێرگی ریابکۆڤ ئاشکرایکرد پلانەکەی روسیا و ئێران (نەوت بەرامبەر شتومەک) بە سەرکەوتوویی کاردەکات و هیچ کام لەم دوو دەوڵەتە بە دۆلار کارناکەن.


عەرەبی ئەلجەدید- کۆبوونەوەکەی ڤییه‌نا بۆ رزگارکردنی رێکەوتنامە ئەتۆمیەکەی ئێران بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە دەبینێت
رۆژی هەینی دۆناڵد ترامپ لە ئۆساکا لە یابان وتی: پێویست بە "پەلەپەل" ناکات بۆ کەمکردنەوەی بارگرژیەکەی واشنتۆن و تاران، هاوکات لە کۆبوونەوە دیپلۆماسیەکەی ڤییه‌نا باس لە چەند هەنگاوێک کرا بۆ رێگرتن لە رووخانی رێکەوتنامە ئەتۆمیەکەی ئێران.


ئەلغەد- ئەپڵ رکابەری ئەمریکا دەکات و لە دەرگای چین دەدات
کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بڕیاریدا رکابەری بڕیاری قەدەغەکردنەکەی ئەمریکا بکات و روویکردە چین، ماڵپەڕی (وڵ ستریت جۆرنال)ی ئەمریکی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە لەسەر ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریداوە پرۆسەی کۆکردنەوەی لابتۆپی ماک پرۆ لە کارگەی ویلایەتی تەکساوە بگوازێتەوە بۆ چین.


ئەلغەد-مسماری: بڕیاری دەستگیرکردن بۆ هەموو تورکەکانی یەمەن دەرچووە
رۆژی هەینی ئەحمەد مسماری وتەبێژی سوپای لیبیا وتی: سوپای سەربازی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ هەموو تورکەکانی لیبیا دەرکردووە.


زە هیڵ-جیمی کارتەر: ترامپ ساڵی 2016 بەهۆی یارمەتی رووسیا بردیەوە
رۆژی هەینی جیمی کارتەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وتی: لەو باوەڕەدایە ترامپ بەهۆی یارمەتی روسیا توانیویەتی ساڵی 2016 لە حیزبی دیموکراتەکانی هیلاری کلینتۆن بباتەوە.


زە هیڵ- دادوەرێک رێگەی لە ترامپ گرت ملیارات دۆلار لە دروستکردنی دیوارە رێگرەکەدا بەکاربهێنێت
رۆژی هەینی دادوەرێکی فیدڕاڵی نەیهێشت ئیدارەی ترامپ 2.5 بلیۆن دۆلار لە دروستکردنی دیوارە رێگرەکەی سنوری باشووری ئەمریکا خەرجبکات، ئەمەش پاش ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵدا دۆناڵد ترامپ باری نائاسایی راگەیاند و نزیکەی 6 ملیاری لە بودجەکەی وەزارەتی بەرگری بۆ دروستکردنی دیوارە رێگرەکە بەکارهێنا.


کۆرێر-سکۆتلەندا پێوانەیەکی نوێ تۆماردەکات و بە وزەی نوێ کارەبا بۆ 88% ماڵەکان دابیندەکات
لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا سکۆتلەندا پێوانەیەکی نوێی تۆمارکرد و توانی بە وزەی نوێ کارەبا بۆ 88%ی ماڵەکان دابینبکات.


دەیلی بیست- ترامپ بە پێکەنینەوە بە پوتین دەڵێت پێویستە رۆژنامەوانەکان "لەناوبەرین".
کاتێک دۆناڵد ترامپ و پوتین لە لوتکەی جی-20 لە ژاپۆن یەکتریان بینی ترامپ بە پێکەنینەوە وتی: پێویستە رۆژنامەوانەکان "لەناوبەرین" تاوەکو هەواڵی درۆینە بڵاونەکەنەوە.


زە کۆنڤەرزەیشن- سوپای ئەمریکا هێندەی 140 دەوڵەت ژینگە پیسدەکات...کەمکردنەوەی ئامێرە جەنگیەکان کارێکی پێویستە
سوپای ئەمریکا تۆڕێکە پشت دەبەستێت بە بارهەڵگر و کەشتی و فڕۆکە و زۆربەیان بە سوتەمەنی هایدرۆکاربۆنی کاردەکەن و زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنن.


ئیندپیندەنت- کەشوهەوای بڕیتانیا: شەمە گەرمترین رۆژی 2019 دەبێت و پۆلیس هۆشداری دەربارەی شەپۆلی گەرماکە دەدات
رۆژی شەمە بریتانیا بە گەرمترین رۆژی ساڵى 2019دا  تێپەڕدەبێت و پۆلیس هۆشداری ئەو کەسانە دەدات کە دەیانەوێت لە نزیک دەریا خۆیان فێنک بکەنەوە.


تێلگراف- لەتاو بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی خەڵکی فڕەنسا هەندێکیان بە رووتی و هەندێکیان بە بورکینیەوە دەچنە سەر دەریا
سەدان خەڵکی رووتی فڕەنسی هەڕەشەی خۆڕووتکردنەوە دەکەن دژی ئەو کەسانەی بورکینی دەپۆشن لە نزیک دەریا، ئەمەش لە کاتێکدایە لە فڕەنسا کێشە دروستبووە لەسەر ئەوەی خەڵکی لە کەشوهەوای گەرمدا هەموو لەشیان بە بورکینی داپۆشیوە.



وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure