شوانێك دوو داعش ده‌كوژێت

هەواڵ / عێراق :: 29/06/2019‌ :: 2452‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

شوانێك له‌ بیابانه‌كانی پارێزگاى ئه‌نبار دوو چه‌كدارى داعش ده‌كوژێت، كاتێك ویستوویانه‌ به‌زۆر مه‌ڕ له‌و شوانه‌ بسێنن.


قه‌ته‌ری عوبێدی، سه‌ركرده‌ له‌ حه‌شدی ئه‌نبار به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوو چه‌كداری داعش، كه‌ خۆیان كردبووه‌ شوانی مه‌ڕ، هه‌وڵيانداوه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ خاوه‌ن رانه‌مه‌ڕێك بكه‌ن و بیترسێنن، بۆئه‌وه‌ی مه‌ڕه‌كانی بدزن، به‌ڵام خاوه‌ن مه‌ڕه‌كان ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعشی كوشتووه‌، ده‌ستیشی به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبیله‌دا گرتووه‌ كه‌ پێیان بووه‌.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: هادی رزیج فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌نبار، فه‌رمانی داوه‌ ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی داعش به‌ناوی شوانه‌كه‌وه‌ تۆماربكرێت و ده‌مانچه‌یه‌كى مۆڵه‌تپێدراویشی بدرێتی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ خۆی بكات، ئه‌گه‌ر داعش هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له‌و شوانه‌دا.

 پێداچونه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure