ترامپ: رێگە بە فرۆشتنی هواوی دەدەین

هەواڵ / جیهان :: 29/06/2019‌ :: 167‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: رێگە بە فرۆشتنی مۆبایلی هواوی دەدەن لە ئەمریکا و بەردەوام دەبن لە دانوستانەکانیان لەگەڵ چین لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان.


دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ شی جینگ بینگ، سەرۆکی چین لە میانی کۆبوونەوەی وڵاتانی G20 لە ژاپۆن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە دانوستانە بازرگانییەکان لەگەڵ چین و باجی گومرگی لەسەر کاڵا چینییەکان زیاتر ناکەین هەروەها رێگەش بە فرۆشتنی مۆبایلی هواوی دەدەین لە ئەمریکا.

ترامپ ئاماژەی بەوەشدا: کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی چین "نمونەیی" بووە.

لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ستایشی رۆڵی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیەی کرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و دەڵێت: "سەرەڕای ئەو تۆمەتانەی بۆی دروستکراوە بە کوشتنی جەمال خاشقچی، بەڵام ئەو کارێکی سەرسوڕهێنەر دەکات".

ئا: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure