شاندێكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته‌ به‌غدا

هەواڵ / عێراق :: 29/06/2019‌ :: 347‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ى حوزه‌یران شاندێكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌خت و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه‌. 


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ردانى ئه‌و شانده‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بۆ به‌غدا له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى به‌غدا بووه‌ و تیایدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و نوێنه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌ى به‌ مێژویی له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ و وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى ده‌زانێت بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌پاندنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دووباره‌ بونیادنانه‌وه‌ى عێراق.

داڕشتنه‌وه‌: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure