گەنجێک بەر مین کەوت و گیانی لەدەستدا

هەواڵ / کوردستان :: 28/06/2019‌ :: 324‌ جار بینراوە

دوارۆژ، ئاکۆ حەمەد رابی

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2019، گەنجێک لە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران بەهۆی تەقینەوەی مین-ەوە گیانی لەدەستدا.


زێبار خالید، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای گشتی کاروباری مین لە سنوری پارێزگای هەولێر بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک کە پیشەی شوانکارە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەی لە چیای گردوگۆی ناحیەی حاجی ئۆمەرانی قەزای چۆمان بەر مین کەوتوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: "ئەو شوانکارە ناوی گۆران کاکل رەجەبە و تەمەنی 21 ساڵ بووە، تەرمەکەشی رەوانەی پزیشکی دادوەری سۆران کراوە".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەزگای گشتی کاروباری مین باسی لەوەشکرد: خانەوادەی ئەو گەنجە دانیشتووی هەریرن و ساڵانە لە وەرزی هاوین بەمەبەستی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتەکەیان روودەکەنە ناوچە کوێستانیەکانی باڵەکایەتی.

بڵاوکردنەوە: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure