چوار ئەندامی یەک خێزان خنکان

هەواڵ / کوردستان :: 28/06/2019‌ :: 1804‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی

ئێوارەی ئەمرۆ هەینی، چوار گەشتیار کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن، لە روباری مێسکی سنوری قەزای زاخۆ خنکان، تائێستاش تەرمی دوانیان نەدۆزراوەتەوە.


رائید بێوار عەبدولعەزیز، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای دھۆک بەدواڕۆژی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوار ئەندامی یەک خێزان لە روباری مێسکی ناوچەی دووکەر لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ خنکان.

وتیشی: "ئەو خێزانە بۆ گەشت سەردانی قەزای زاخۆیان کردووە، تائێستا تەرمی سێ کەسیان دۆزاوەتەوە و گەڕانیش بە دوای تەرمەکەی دیکەدا بەردەوامە".

بڵاوکردنەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure