لەسلێمانی ئۆتۆمبێلێك گڕیگرت

هەواڵ / کوردستان :: 28/06/2019‌ :: 1465‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

لەشاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لەكاتی بەتاڵكردنەوەی نەوتدا گڕیگرتووە، بەڵام زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.


رێكان جەمال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی (ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەكی شێخان ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب لەكاتی بەتاڵكردنەوەی دوو بەرمیل نەوتدا گڕیگرتووە، تەنها بەرمیلەكان و كەمێك پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە سووتاون.

وتیشی: "رووداوەكە بەزووترین كات كۆنترۆڵكراوە و زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە".

 

بەڵام بەپێی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئێمرجینسی سلێمانییەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە سوکی برینداربووە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.


پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure