دادگا رونکردنەوەیەک لەسەر بکوژی دلین بڵاودەکاتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 28/06/2019‌ :: 8981‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان یه‌حیا

دادگاى تێهه‌ڵچونه‌وه‌ى دهۆك لەسه‌ر کەیسی کوشتنی دلینى 10 ساڵان رونکردنەوەیەکی بڵاوكردەوه‌ و ئاشکرایکردووە: بڕیارى لەسێداره‌دان بۆ بکوژەکە دەرچووە، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ رەوانەی دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم کراوەو ئەو پرۆسەیە 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و دواتر بڕیارى كۆتایى له‌سه‌‌ر ده‌درێت.


لە رونکردنەوەکەدا هاتووە "نزار سادق عه‌بدوڵا، کە بکوژی دلینی تەمەن 10 ساڵانە، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ى چڕ دانى به‌وەدانا كه‌ دواى ئه‌وه‌ی دلین رێگای نه‌داوه‌ ده‌ستدرێژى بكاته‌ سه‌ر، کوشتویەتی و ته‌رمه‌كه‌ى لەباخێک جێهێشتووە".

ئەوەش خراوەتەڕوو: دواى پرۆسه‌ى شیكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌، دادگایى تۆمه‌تباره‌كه‌ كرا و له‌ 25 حوزه‌یرانی 2019 و به‌ پشتبه‌ستن به‌ مادده‌ى  406/1/ج له‌ یاساى سزادانى عێراقى بڕیارى لەسێداره‌دان بەسەر تاوانباردا سەپێنرا.

ئاماژە بەوەش کراوە: دواتر تاوانباره‌كه‌ ئاگاداركراوه‌تەوە كه‌ کەیسەکەی بۆ دادگاى پێداچونه‌وه‌ى هه‌رێم ده‌نێردرێت و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت و دواتر بڕیارى كۆتایى له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ ده‌درێت.

پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure