50 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکانی هەڵەبجە تەرخان دەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 28/06/2019‌ :: 282‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عه‌لى حه‌مه‌ سه‌عید

به‌ڕێوه‌به‌رى رێگاوبانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشکرایدەکات: ئەنجومەنی وەزیران بڕی 50 ملیۆن دیناری بۆ چاککردنی رێگاوبانەکانی هەڵەبجە تەرخان کردووە.


مه‌هدی عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری رێگاوبانی پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوە به‌ دابینكردنى بڕى 50 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانه‌كانى سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بڕه‌ پاره‌یه‌كى كه‌مه‌ به‌ڵام هۆكارێكیش ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌شێكى زۆرى گرفته‌كانى رێگاوبانى ناوچه‌كه‌.

وتیشی: "هێشتا له‌لایه‌ین وه‌زارتى داراییه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌مان بۆ خه‌رجنه‌كراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ نوسراوێكیان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كردووه‌ بۆ خه‌رجكردنى ئه‌و 50 ملیۆن دیناره‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى رێگاوبانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: لەئەمڕۆ هەینییەوە بەشێکی زۆری ئەو رێگاوبانانەی پێشتر کاری نۆژەنکردنەوەیان تێدا کراوە، بەڕووی شۆفێراندا کراوەتەوە.

پ: ن.ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure