له‌ لوتكه‌ی G20 تاووتوێی چی ده‌كرێت؟

هەواڵ / جیهان :: 28/06/2019‌ :: 273‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی حوزەیران، 14هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لووتکەی G20 له‌ یابان ده‌ستپێكرد كه‌ دەیان سەرکردەو سه‌رۆكی وڵاتان و بەرپرسانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان به‌شدارن تێیدا و تاووتوێی چه‌ندین پرسی هه‌ستیار ده‌كرێت.


لووتکەی G20 كۆڕبه‌ندێكه‌ له‌ ساڵی 1999 به‌هۆی قه‌یرانه‌ ئابورییه‌كانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ كه‌ ئه‌و لووتكه‌یه‌ سێ یه‌كی بازرگانی جیهان و هه‌روه‌ها 90%ی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی خاو له‌خۆده‌گرێت.

لووتکه‌ی G20 لە شاری ئۆساکای یابان بەڕێوەدەچێت و ساڵانه‌ له‌ په‌راوێزه‌كه‌یدا سه‌رۆكی وڵاتان دوو و سێ قۆڵیی كۆده‌بنه‌وه‌، ئه‌مجاره‌ش چەندین کۆبوونەوەی له‌وجۆره‌ ئەنجامدراوه‌.

له‌ خشته‌ی كارنامه‌ی لووتكه‌كه‌دا، ئاماژە بەوەکراوە تاووتوێی چه‌ندین پرسی دارایی و ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كرێت، له‌ نێویاندا تاووتوێكردنی بابەتەکانی وزه‌و ژینگه‌و كه‌شوهه‌وا و ئابوری دیجیتاڵی و بازرگانی و چاودێری ته‌ندروستی و خوێندن و كار.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure