یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی گه‌رماوه‌ تۆماركرا

هەواڵ / جیهان :: 28/06/2019‌ :: 3256‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌ ئیسپانیا گیانی له‌ده‌ستدا كه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردنه‌ له‌ ئه‌وروپا به‌هۆی گه‌رماوه‌ تۆمار ده‌كرێت.


ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه‌: كه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ ئیسپانییه‌ له‌ شاری قورتوبه‌ به‌هۆی گه‌رماوه‌ گێژ بووه‌و كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی.

حكومه‌تی ئیسپانی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: ئه‌و گه‌نجە دواى ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی، به‌ په‌له‌ مه‌ساجی سروشتی دڵی بۆ كراوه‌، به‌ڵام سوودی نه‌بووه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

شه‌پۆلێكی گه‌رما ئیسپانیای گرتووه‌ته‌وه‌و پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رووی 40 پله‌، پێشبینی ده‌كرێت تاوه‌كوو رۆژی شه‌ممه‌ 29ی ته‌مموز ئه‌و شه‌پۆله‌ گه‌رمایه‌ به‌رده‌وام بێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure