برایەک برا گەورەکەی خۆی كوشت

هەواڵ / کوردستان :: 28/06/2019‌ :: 5211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شەوی ڕابوردوو لە گوندی کانی کەوەی سەر بە ناحییەی وارماوای قەزای شارەزور کەسێک بەناوی (ن، ع، ف) فیشەکێک دەنێت بەسەری برا گەورەکەی خۆیەوە، بەناوی (ه،ع،ف) و برینداری دەکات. 


ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ‌‌بڵاویكرده‌وه‌: دوای گەیشتنی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی وارماوای سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزور بۆ شوێنی رووداوەکە، بریندارەکە بۆ نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ گواسترایەوەو دوای چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگادا گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردو دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار، بەچەند کاتژمێرێک توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیش بەسەر چەکێکی جۆری کڵاشینکۆفدا بگیرێت کە بە تۆمەتبار بووە.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌: لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure