هاوڕێكه‌ی له‌ مردن رزگاركرد و خۆی گیانی له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 28/06/2019‌ :: 1074‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28 ی حوزه‌یران له‌ سنووری قه‌زای چۆمان كه‌سێك هاوڕێیه‌كی خۆی له‌ خنكان رزگاركرد، به‌ڵام دوای خۆی كه‌وته‌ ناو ڕووبارێكه‌وه‌و خنكا. 


رائید به‌یار باڵه‌كی وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران به‌دواڕۆژی وت: "ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیمه‌كانی ئێمه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ به‌ بوونی ڕووداوێكی خنكان و گیرخواردن له‌ گوندی ئێنه‌یی سنووری قه‌زای چۆمان، تیمه‌كانی ئێمه‌ش كه‌ چوونه‌ شوێنه‌كه‌ هاووڵاتیيه‌ك خنكابوو، هاووڵاتیيه‌كیش جه‌سته‌ی ئازاری پێگه‌یشتبوو". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌: به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی تر، ئه‌وه‌ به‌ ئێمه‌ ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ ئه‌وان سێ گه‌شتیار بوونه‌، شه‌و له‌ گوندی ئێنێ ماونه‌ته‌وه‌، بۆ به‌یانییه‌كه‌ی چوونه‌ته‌ سه‌ر روبارو یه‌كێكیان له‌ناو ڕوباره‌كه‌ گیری خواردووه‌و هاوڕێیه‌كیشی ویستویه‌تی رزگاری بكات، هاوڕێكه‌ی له‌ خنكان رزگار كردووه‌و كه‌مێك مابوو له‌ ئاوه‌كه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، به‌ڵام خۆشی كه‌وتووه‌ته‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌و خنكاوه‌. 

وته‌بێژی به‌رگری شارستانی سۆران رونیشیكرده‌وه‌ كه‌: ئه‌و هاووڵاتیه‌ی خنكاوه‌ ناوی (ف.غ) ته‌مه‌نی 38 ساڵانه‌و دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌. 

وتیشی: "تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی". 

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure