رووداوێکی هاتووچۆ 10 قوربانی لێکەوتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 27/06/2019‌ :: 2877‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حەسەن

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە نێوان خانەقین و ناحیەی سەعدیە، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون.


سەرچاوەیەک لە پۆلیسی نەخۆشخانەی خانەقین (ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی حوزەیرانی 2019) بەدواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان سەرنشینەکانی عەرەب بوون و ئەوی دیکەش کورد، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.

وتیشی: "لەوانەی گیانیان لەدەستداوە سێ کەسیان بەتەمەنن و دوو کەسیشیان منداڵ بوون، بریندارەکانیش سەرجەمیان ژن و منداڵن".

پ: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure