پله‌كانى گه‌رماى سه‌ره‌تاى ته‌مموز ئاشكراده‌كرێت

هەواڵ / عێراق :: 27/06/2019‌ :: 4484‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ سبه‌ی هەینی 28ی حوزیرانی 2019 ەوە پله‌كانى گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك روو له‌ دابه‌زین بكات و پێشبینیكارێكى كه‌شوهه‌واش ده‌ڵێت: گه‌رماى سه‌ره‌تاى ته‌مموز پلەکانی گەرما ئاسایى ده‌بێت.


پاش به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ سبه‌ینێوه‌ جارێكى تر روو له‌ نزمبوونه‌وه‌ بكه‌ن.

سادق عه‌تیه‌، شاره‌زا و پێشبینیكارى كه‌شوهه‌واى عێراق (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ى حوزه‌یرانى 2019) رایگه‌یاند: دابه‌زینێكى پله‌به‌ندى پله‌كانى گه‌رما له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌ ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتووش به‌ روونى هه‌ستى پێده‌كرێت.

وتیشى: به‌پێى نه‌خشه‌كانى كه‌شناسى سه‌ره‌تاى ته‌مموز پله‌كانى گه‌رما ئاسایى ده‌بن.

پێشتر بژار ئەکرەم، لێپرسراوى بەشى پێشبینى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایكرد: رۆژى چوارشەممە و پێنجشەممەش پلەکانى گەرما بە نزیکەى دوو پلەى دیکە بەرزتر دەبنەوە.

وتیشی: "ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەکانى گەرمادا لە رۆژى هەینى کۆتایى دێت و بارستە هەوایەکى تا رادەیەک فێنک لە دەریاى ناوەڕاستەوە روو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە بەشێوەیەک زۆربەى ناوچەکەمان پلەکانى گەرماى لە ژێر 40 پلەى سیلیزى دەبێت".

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە