په‌رله‌مانی عێراق كاندیده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ره‌تكرده‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 27/06/2019‌ :: 235‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

دوای ئه‌وه‌ی دوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ناوی زاهیده‌ عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د-ی وه‌ك كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرد، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ئه‌و كاندیده‌ی ره‌تكرده‌وه‌ و متمانه‌ی پێنه‌دا.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی عێراق (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ی حوزه‌یرانی 2019) به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوایئه‌وه‌ی له‌به‌ر ناكۆكی لایه‌نه‌كان دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ زیاتر له‌ دوو كاتژمێر دواخرا، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران متمانه‌به‌خشینیان به‌ زاهیده‌ عه‌بدڵڵا ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایە په‌رله‌مانی عێراق له‌ دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 24ی ئه‌م مانگه‌، متمانه‌ی له‌ شه‌یما حه‌یالی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌رگرته‌وه‌ و ناوی سه‌فانه‌ حسێن حه‌مدانی وه‌ك كاندیدی پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ره‌تكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ك متمانه‌ی به‌ سێ كاندیدی تری به‌خشی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ و داد.

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure