جیهان به‌ كورتى: هه‌زاران كه‌س تووشى ئایدز ده‌بن

هەواڵ / جیهان :: 27/06/2019‌ :: 4293‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

ئارستێكنیكا – دواى ئه‌وه‌ى كۆریاى باكور رایگه‌یاند له‌ وڵاته‌كه‌یاندا هه‌ڵگرى ڤایرۆسى HIV نییه‌، ژماره‌ى توشبووان ئاشكراده‌بێت
ته‌نیا مانگێگ دواى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى كۆریاى باكور ئاشكرایانكرد، وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵگرى ڤایرۆسى HIV و توشبووى ئایدزى تێدا نییه‌، 8.300 توشبوو تۆماركراون.

ئه‌سرار میدیا – كاراكاس: شكستپێهێنانى هه‌وڵى كوده‌تا و پیلانى كوشتنى مادورۆ
(رۆژى چوارشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یرانى 2019) خۆرخى رۆدریگێز وه‌زیرى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ڤه‌نزوێلا رایگه‌یاند: "هه‌وڵێكى كوشتنى نیكۆڵاس مادورۆ سه‌رۆكى ڤه‌نزوێلا و كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعیدا پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌".


ئه‌سرار میدیا – هۆكارى ئاگره‌كه‌ى نۆتردام ئاشكراده‌بێت
(رۆژى چوارشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یرانى 2019) داواكارى گشتى فره‌نسا ئاشكرایكرد: "بوونى گرفتێك له‌ سیستمى كاره‌بایى یان نه‌كوژاندنه‌وه‌ جگه‌ره‌یه‌ك به‌باشى هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ و سووتانى كڵێساى نۆتردام بووه‌ له‌ پاریسى پایته‌ختى فره‌نسا".

ئه‌لمه‌سه‌له‌ – بڕیارده‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ركرده‌كانى لوتكه‌ى گروپى وڵاتانى 20: خاشقچى به‌پشتیوانى ده‌وڵه‌تێك كوژراوه‌
(رۆژى چوارشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یرانى 2019) ئاگنیس كاڵامارد بڕیارده‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ له‌سێداره‌دان له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگا رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركردانه‌ى له‌كۆتایى هه‌فته‌دا ئاماده‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى گروپى 20 ده‌بن كه‌ له‌ ئۆساكاى پایته‌ختى ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، فشار بخه‌نه‌ سه‌ر سعودیه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌رپرسیاریه‌تى ته‌واوى كوشتنى جه‌مال خاشقچى رۆژنامه‌نووس كه‌ ده‌وترێت به‌پشتیوانى ده‌وڵه‌تێك بووه‌ بگرێته‌ ئه‌ستۆ".


سى ئێن بى سى نیوز – ترامپ بۆ رۆژنامه‌نووسان: ئه‌وه‌ ئیشى ئێوه‌ نییه‌ چیم به‌ پوتین وتووه‌
(رۆژى چوارشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یرانى 2019) له‌كاتى به‌رێكه‌وتنى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا بۆ كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى گروپى 20 كه‌ له‌ ئۆساكاى پایته‌ختى ژاپۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رۆژنامه‌نووسێك لێى پرسى: "له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكى روسیا داواى لێده‌كات ده‌ستوه‌رنه‌داته‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ساڵى 2020؟"، ترامپ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: "چى به‌ پوتین ده‌ڵێم ئیشى ئێوه‌ نییه‌".


سى ئێن بى سى نیوز – ترامپ: جه‌نگى ئێران زۆر ناخایه‌نێت
(رۆژى چوارشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یرانى 2019) دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى فۆكس بیزنس كه‌ به‌ ته‌له‌فۆن به‌شداریكرد، ماریا بارتیمۆرۆ پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌ لێى پرسى: "ئایا جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به‌رپا ده‌كه‌ن؟"، ترامپ له‌وه‌ڵامدا وتى: "هه‌ر جۆره‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و جه‌نگێك له‌گه‌ڵ ئێران بكرێت زۆر ناخایه‌نێت".


ئیندیا توده‌ى – ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ هیندییه‌ى ئامێرى هه‌ناسه‌دانى بۆ رێگریكردن له‌ مردنى منداڵانى تازه‌له‌دایكبوو دروستكرد، له‌بریتانیا خه‌ڵاتى داهێنانى پێبه‌خشرا
نیتێش كومار جێنگیر ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ هیندییه‌ى ئامێرى هه‌ناسه‌دانى بۆ رێگریكردن له‌ مردنى منداڵانى تازه‌له‌دایكبوو دروستكرد و نرخه‌كه‌ى زۆر هه‌رزانه‌ و تاكو ئێستا ژیانى چه‌ندین منداڵى تازه‌له‌دایكبووى له‌ناوچه‌ جیاوازه‌كانى هیندستان رزگاركردووه‌، له‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى بریتانیا له‌لایه‌ن سكرتێرى گشتى وڵاتانى كۆمۆنوێڵسه‌وه‌ خه‌ڵاتى داهێنان و په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وامى بۆ ساڵى 2019 پێدرا.


ده‌یلى بیست – ترامپ مۆله‌ر به‌ سڕینه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى تۆمه‌تبارده‌كات
دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا رۆبێرت مۆله‌ر راوێژكارى تایبه‌تى پێشوو به‌ ئه‌نجامده‌رى تاوان تۆمه‌تبارده‌كات و ده‌ڵێت: "مۆله‌ر له‌كاتى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ى روسیا چه‌ندین زانیارى هه‌ستیارى سڕیوه‌ته‌وه‌".


گڵۆباڵ نیوز – كه‌نه‌دا گروپه‌ نازییه‌ نوێیه‌كانى وه‌كو (Blood & Honour, Combat 18) ده‌خاته‌ لیستى رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌
حكومه‌تى كه‌نه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و گروپانه‌ى سه‌ر به‌ باڵى راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كانن ده‌خاته‌ لیستى تیرۆره‌وه‌ كه‌ له‌ناویاندا هه‌ردوو گروپى (Blood & Honour and Combat 18)ى تێدایه‌.


سپوتنیك – ترامپ داوا له‌ نارێندرا مۆدى سه‌رۆك وه‌زیرانى هیندستان ده‌كات پاشگه‌زبێته‌وه‌ له‌و گومرگانه‌ى بۆسه‌ر ئه‌مریكا دایناوه‌ 
هیندستان گومرگى سه‌ر 28 كاڵا و به‌روبومى ئه‌مریكى زیاد ده‌كات، له‌وانه‌ باده‌م و سێو و ستیل و ئه‌له‌منیۆم.


بى بى سى – ئه‌و شه‌پۆلى گه‌رمایه‌ى ئه‌وروپاى گرتووه‌ته‌وه‌ ریكۆردى له‌ مانگى حوزه‌یراندا تۆماركرد
ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك شه‌پۆلێكى گه‌رما وڵاتانى ئه‌وروپاى گرتووه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌تى فره‌نسا و ئیسپانیا و سویسرا و پێشبینیش ده‌كرێت (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27ى حوزه‌یرانى 2019) پله‌كانى گه‌رما بگاته‌ سه‌رو 40°ى سه‌دى.

ڕۆتیەرز-نێردراوی ئەمریکا دەڵێت سزاکانی سەر ئەمریکا کاریگەری هەیە

ڕۆژی پێنج شەممە نێردراوە تایبەتەکەی ئەمریکا بۆ ئێران ئاشکرایکرد سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ زیادکردنی فشارە ئابوریەکانی سەر تاران کاریگەرە و هۆشداری دەربارەی ئەوەدا کە سزاکانی ئەمڕیکا مافی ئەوەی ناداتێ لە باپەندبوونە ئەتۆمیەکەی دەربچێت.


ڕۆتەرز-سەرۆکی تونس برایە نەخۆشخانە و تەندروستی ناجێگیرە
رۆژی پێنج شەممە سەرۆکە تەمەن 92 ساڵەکەی تونس بەناوی باجی قائید سبسی برایە نەخۆشخانەی سەربازی و دەوترێت باری تەندروستی ناجێگیرە.


ڕۆتەرز-چەند ژێردەریاوانێک پاشماوەی کەشتیەکی ڕۆمانی لە قوبرس دەدۆزنەوە
چەند تویژەرێک لە قوبڕس پاشماوەی کەشتیەکیان دۆزیەوە کە دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانیەکان و یەکەم دۆزینەوەی گرنگی ئەم دوورگەیەیە.


ڕۆیتەرز بەهۆی لوتکەی جی-20 و ئۆپیک نرخی نەوت بۆ 66 دۆلار دادەبەزێت
ڕۆژی پێنج شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 66 دۆلار، چونکە کاریگەربووە بەنزیکبوونەوەی لوتکەی جی-20 و کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک.


رۆیتەرز-دیپلۆماتکاران:لەماوەی چەند ڕۆژێکدا ئێران سنوری ڕیکەوتنامە ئەتۆمیەکە دەبەزێنێت
دیپلۆماتکاران دەڵێن بەپێی تازەترین داتای U.N لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئێران سنوری ڕێکەوتنامە ئەتۆمیەکەی دەشکێنێت بەوەی یۆرانیۆمی پیتراوی زیاتر لە ڕێژەی ڕێگەپێدراو کۆدەکاتەوە.


ڕۆیتەرز-ئەمریکا داوا لە هاوپەیمانەکانی ناتۆ دەکات ئاشکرا دژی ئێران ناڕەزایی دەربڕن
مارک ئسپێر وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەمە داوای لە هاوپەیمانەکانی ناتۆتکرد ناڕەزایی دژی هەڵسوکەتی ئێران دەربڕن و بیر لە بەشداریکردن لە پلانە نوێکەی پاراستنی ڕێڕەوە ئاویەکانی نزیک ئەم وڵاتە بکەنەوە.


ڕۆیتەرز-زەڕیفی لە رێگەی تویتەرەوە دەڵێت "جەنگی کورت" تەنیا خەیاڵە.
ڕۆژی پێنج شەمە وەزیری دەرەوەی ئێران لە رێگەی تویتەرەوە وتی ئەگەر دۆناڵد ترامپ بارگرژیەکەی لەگەڵ ئێران وەک "جەنگێکی کورت" دەبینێت ئەوا خەیاڵی فراوانە و کاتێک بە "لەناوبردن" هەڕەشە دەکات هاوتایە بە هەڕەشەی "جینۆساید".


ڕۆیتەرز-سەرەڕای ئەوەی میسر پێویستی بە پارەکەی نیمچە دورگەی سینایە ڕەنگە بەشداری لە پلانەکەی کوشنەر نەکات.
پاکێجە 9 ملیار دۆلاریەکەی ئەمریکا ڕەنگە یارمەتی میسڕ بدات نیمچە دوورگەی سینا ببوژێنێتەوە، بەڵام کەسایەتیە ناوخۆییەکان دەڵێن مەترسیە سیاسیەکان لە دەستکەوتی ماددی گرنگترە.



وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure