دوو تەقینەوە لە تونس روویاندا

هەواڵ / جیهان :: 27/06/2019‌ :: 1334‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

(ئەمڕۆ 27ی حوزەیرانی 2019) دەزگا راگەیاندنەکانی تونس رایانگەیاند: کە دوو تەقینەوە لە پایتەختی تونس روویدا.

باسیان لەوەشکردوە کە تەقینەوەکان لە شەقامی شارل دیگۆل لە ناوەڕاستی تونس روویانداوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند: کە تەقینەوەی یەکەم ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی کردووەتە ئامانج و خۆکوژێک ئەنجامیداوە و بەهۆیەوە دوو پۆلیس برینداربوون. 

تەقینەوەی دووەمیش لە نزیک بارەگای یەکەی بنەبڕکردنی تیرۆر لە تونس-ی پایتەختی تونس پاش کەمێک روویداوە.

ئا: چ. ع

بڵاوکردنەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure